حەیدەر عەبادی لە ڕێگای بودجەوە کێشەی نوێ بۆ کورد دروست دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دروست کردنی کێشە بۆ کوردەکان چەند خاڵی نوێی خستۆتە سەر بودجەی 2018ی عێراق کە دژی دەستوورن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «عین العراق نیوز»دا وتی: پارتە کوردستانییەکان هەمبەر پەسەند کردنی بودجەی 2018 ناوەستنەوە.

ناوبراو هەروەها داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات داخوازییەکانی دەوڵەتی فیدراڵ لەوان ڕادەست کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان جێبەجێ بکات و بەغداش پشکی 17%ی هەرێمی کوردستان لە جێگای پشکی 12%ی لە بودجە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11576

Your Comment

You are replying to: .
captcha