حیزبه‌ کوردستانییه‌کان مکووڕن له‌سه‌ر بایکۆت کردنی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بودجه‌وە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ئێستاش مکووڕن له‌سه‌ر بایکۆت کردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر داواکانی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ له‌سه‌ر شایسته‌دارایییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ نه‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به‌ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"ی وت: قه‌باره‌ سیاسییه‌کان هێشتاکه‌ش دژ به‌ په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق به‌ بێ ئاماده‌ بوونی کوردن و مکووڕن له‌سه‌ر بایکۆت کردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر داواکانی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ له‌سه‌ر شایسته‌داراییی هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ نه‌کرێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی زاییینیی عێراق به‌ بێ ئاماده‌ بوونی کورده‌کان په‌سه‌ند کرا و ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌ستانی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدای لێکه‌وته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ کاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات بۆ ناردنی ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان و ڕاده‌ست کردنی به‌ کۆمیسیۆنی دارایی به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11521

Your Comment

You are replying to: .
captcha