پەروین بوڵدان و تەمەڵ سزایی وەکوو هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردران

بەشی تورکیا- سێهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەوڕۆ بەڕێوەچوو و پەروین بوڵدان و تەمەڵ سزایی وەکوو هاوسەرۆکی نوێی ئەو پارتە هەڵبژێردران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەوڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان سێهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئەنقەرەی تورکیا و لە هۆڵی وەرزشیی ئەنقەرە ئارێنا بە ئامادە بوونی ٣٢ هەزار کەس بەڕێوەچوو و تێیدا پەروین بوڵدان و تەمەڵ سزایی وەکوو هاوسەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران.

لەم کۆنگرەیەدا سەرەڕای سیاسەتوانانی ناوخۆ، ژمارەیێک نوێنەری پارتە ئەورووپییەکان و نوێنەرانی پارلەمانی ئەورووپاش ئامادە بوون و پەیامی سەلاحەدین دەمیرتاش و ڤیگەن یوکسکداغیش لە ڕێوڕەسمەکە خوێندرایەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیواری تورکیا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11474

Your Comment

You are replying to: .
captcha