ئەکتەری ئیلامی کاندیدی خەڵاتی سیمۆرغی مێهرەجانی فیلمی فەجر

بەشی ئیلام- ئەکتەری بەناوبانگی ئیلامی لە ڕیزی کاندیدەکانی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سی و شەشەمین خولی مێهرەجانی فیلمی فەجردایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوید محەمەد زادە بەهۆی ڕۆڵ گێڕان لە فیلمی "مێشکە چکۆلە ژەنگاوییەکان" وەکوو یەکێک لە ٦ کاندیدی باشترین ئەکتەری مێهرەجانی فیلمی فەجری ئەوساڵ پاڵێوراوە.

ساڵی ڕابردووش ئەم هونەرمەندە ئیلامییە خەڵاتی باشترین ڕۆڵی تەواوکەری پیاوی وەرگرت بۆ ڕۆڵ گێڕان لە فیلمی "ئەبەد و یەک ڕۆژ".

نەوید محەمەد زادە وێڕای درەوشانەوە لە مێهرەجانە ناوخۆییەکان لە ئاستی نێونەتەوەییشدا درەوشاوەتەوە و چەند مانگێک پێش ئێستا بۆ یاری لە فیلمی "ناهید" بانگهێشتی مێهرەجانی کەنی فەرانسا کرا.

هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ەش بۆ فیلمی "بێ بەروار و بێ واژۆ" خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە مێهرەجانی ڤێنیز بردەوە.

ڕێوڕەسمی کۆتاییی مێهرەجانی فیلمی فەجر ئەوشەو بەڕێوە دەچێت و باشترینەکانی ئەم مێهرەجانەش دەناسێندرێن.

نەوید محەمەد زادە لەدایک بووی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاوی لە ئیلامە و لە ساڵی ٨٢ەوە لە ڕێکخراوی حەوت هونەری کەرەج و لەژێر چاوەدێریی هونەرمەندانێک وەکوو محەمەد یەعقووبی، عەلی سولەیمانی و ئەمیر قەنبەری کاری ئەکتەریی دەست پێکردووە و هەر لەوێشدا فێر بووە و ڕاهاتووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11470

Your Comment

You are replying to: .
captcha