پارتی ئامادەییی ڕاگەیاند بۆ ناردنی گەنجە کوردە عێراقییەکان بەرەو عەفرین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایدەگەنێت کە هەڵوێستی ئەوان لەسەر لەشکرکێشیی‌ سوپای تورکیا ئەوەیە هیواخوازن کێشەکان لەڕێی دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن، لە پێشتریشدا مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا ئەم هەڵوێستەی ڕاگەیاندوووە.

کوردپرێس- لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا کا ئایا ئەوان وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان خستوووەتە گەڕ بۆ وەستاندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی وتی کە بەیاننامەکەی مەسعوود بارزانی بانگەوازێک بووە بۆ هەردوولا کە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

لەلایێکی ترەوە ڕۆژی هەینی کۆمەڵێک گەنج ویستییان لە ڕێی چوونە ناو شاری هەولێرەوە بگەنە عەفرین، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە پشێوی کەوتە نێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکان و ئەو گەنجانە پارتی دیموکراتی کوردستانیان تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگری ئەکات لەوەی خەڵک بگەنە عەفرین. لە بەرامبەردا عەتا شێخ حەسەن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هەرکەسێک دەیەوێت بچێتە عەفرین بۆ بەشداری لە بەرگری خەڵکی ئەوێ، ئەوان ئامادەن هاوکاریان بن و ئۆتۆمبێلیشیان بۆ بگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11468

Your Comment

You are replying to: .
captcha