وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به ‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له ‌باره‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌ و حكوومه‌تی عێراق، وه‌زیری نه‌وت سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق مانگی داهاتوو سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مه‌له‌فی نه‌وت تاوتوێ بكات، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق.

له ‌لایێكی دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوایێكی ئاڕاسته‌ی كۆمپانیای ڕوسنه‌فت كردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌ بۆ گفتوگۆ كردن له ‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی ڕ‌وسنه‌فت ‌و حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات.

له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نه‌رمییێک له‌ هه‌ڵوێستی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێم به‌دی كرا، ئه‌ویش پاش ناردنی 250 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده ‌‌و ته‌ندروستی، مانگی ڕابردووش ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم ‌و ئێران به‌ ئاگاداری به‌غدا كرانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11196

Your Comment

You are replying to: .
captcha