کوردپرێس- ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، پارێزگای ئەنقەرە ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ئەنقەرە بە سیستەمی ئیدارەی ئەمنی شار و سیستەمی خوێندنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل و کامێراکانی چاودێری لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە و دەرکەوتووە کە کەسێک پشتێنەیێکی بۆمبڕێژکراوی لە بەردەم باڵەخانەی فەرمانگەی باجی تورکیا لە شاری ئەنقەرە داناوە.
راشگەیەنراوە ، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا لە دوای رووداوەکە، دوو کەس لە نێو ئۆتۆمبێلێک کە ھاوکاری گومان لێکراوەکەیان کردووە لە شاری ئۆسمانییە دەستگیر کران و دوو کەسی دیکەش ھەر بەو ھۆیەوە لە شاری ئەدەنا دەستگیر کراون.
ئەوەشی وتووە، ھەر بەھۆی پەیوەندییکردن بە گومانلێکراوەکان دوو کەس لە شاری شرناخ و دوو کەسی دیکەش لە شاری ماردین دەستگیر کراون. بەم پێیەش ھەشت گومانلێکراوەکان لەبارەی تەقینەوەکەوە دەستگیر کراون.
روونیش کراوەتەوە کە گومانلێکراوەکە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە کە ناسنامەی سەختەی پێ بووە و ناوی ئەرسەن ئەرتۆگان بووە و لەدایکبووی شاری ماردین بووە. ھەڵسەنگاندن لەسەر ئەوەش دەکرێت ئەو گومانلێکراوە پێشتر لە نێو یەپەسە لە سوریا مەشقی پێکراوە و پاشان بە رێگەی نایاسایی بۆ تورکیا دەرباز بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ تەقینەوەیێک لە ئەنقەرە ڕووی دا و لە سەرەتادا ئاژانسەکان ڕایانگەیاند، بۆیلەر یاخود بتڵێ غاز تەقیوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment