بەشێک لە ئاوارەکانی عەفرین بۆ پاراستنی گیانیان ڕوویان لە ئەشکەوتەکان کردوووە

بەشی سووریا- ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دوای ڕووماڵ کردنی دۆخی ئاوارەکانی عەفرین بڵاوی کردووە، بەشێک لە خێزانە کوردەکانی عەفرین بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ناچار بوون ڕوو لە ئەشکەوتەکان بکەن.

کوردپرێس- ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردوووە، بەشێکی دیکەیان لەو بینایانەدا ماونەتەوە کە پێشتر تەقێندراونەتەوە و ئەوانەشی کە ماڵەکانیان ژێر زەمینی هەیە تیایاندا دەمێننەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە مەترسیی بۆردومانەکان بپارێزن.

سی ئێن ئێن لەبارەی شەڕ و پێکدادانی نێوان شەڕڤانان و هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانانەوە لێدوانی لە هێڤی مستەفا هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین وەرگرتوووە کە ناوبراو ستایشی شەڕڤانانی کردوووە لە بەڕەنگاربوونەوەی هێزەکانی تورکیادا.

وتووشیەتی: هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنەکەیان چاوەڕوان‌کراو بوووە و چوونکە بەشێکن لە پڕۆژەیێکی دیموکراتی و دەیانەوێت کۆتایی بە قەیرانەکانی سووریا بهێنن و تورکیاش دەیەوێت قەیران و ناکۆکییەکان لە سووریا بەردەوام بێت.

سوپاى تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ى کانوونی دووهەمی ٢٠١٨وە هێرشى کردوەتە سەر کانتۆنی عەفرین و لەو کاتەوە تا ئێستا چەندین شەڕى قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپاى تورکیا لە سنوورەکانى ئەو کانتۆنەدا ڕوویان داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11185

Your Comment

You are replying to: .
captcha