حکوومەتی عێراق پرۆسەی تەعریب کردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکووکی راگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی کەرکوک بە پشتبەستن بە نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کردبوو، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ ئەو پرۆسەیەی راگرت.

کوردپرێس- شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ کردبوو بۆ راگرتنی ئەو پرۆسەیە، "لەبەرئەوەی پێچەوانەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانە".

بەگوێرەی نووسراوەکە، وەزارەتی کشتوکاڵ بە بەرێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی کەرکووکی وتوە، تەواوی ئەو رێوشوێنانە رابگرن کە تایبەتن بە مادەی ١٤٠.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11184

Your Comment

You are replying to: .
captcha