دوو ئەندامی باڵای پەکەکە لە دیاربەکر کوژران

بەشی تورکیا- لە ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆری دیاربەکر ٤ ئەندامی پەکەکە لەوان دوو ئەندامی باڵای ئەو پارتە کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی دۆغان باس لەوە دەکات هێزی دژەتیرۆری تورکیا لە گوندی دەرنەکی ناوچەی لیچە سەر بە پارێزگای دیاربەکر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام داوە و لە پێکدادانێک لەگەڵ گرووپێکی هێزەکانی پەکەکە ٤ ئەندامی ئەو پارتەیان کوشتووە کە دوو کەسیان ئەندامی باڵای پارتەکە بوونە.

بە گوێرەی زانیارییەکان موراد ئوچەر بە نازناوی "ئەیلوول ئەرگانی" بەرپرسی ئامەدی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ڕیزی شینی تیرۆری تورکیاشدا بووە و هەروەها وەلی تاشکیران یەکێکی دیکە لە بەرپرسانی پەکەکە لەو ناوچەیە بوونەتە ئامانجی تەقەی دژە تیرۆری تورکیا و لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی ئەو پارتە کوژراون.

هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازیشدا پاش ئەو پێکدادانە ١٣ کەس لەوان ٧ ژن بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپەکە دەستگیر کراون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11176

Your Comment

You are replying to: .
captcha