‎بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەرهاد چۆمانی وەرگێڕی كتێبەكە بۆ سەر زمانی كوردی لە لێدوانێكی دا بە ماڵپەڕیNRTی ڕاگەیاند: پاش دەرچوونی كتێبی سەحەر لە نووسینی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەڵپەی بەدەست هێنانی كتێبەكەی هەبوە، پاشان لەلایەن هاوڕێیێكی کوردستانی کوردستانی تورکیاوە توانیوێتی كتێبەكە بەدەست بهێنێت، بۆ وەرگێڕانی شەو ڕۆژی لەسەریەك داناوە تاوەكوو بتوانێت لە كەمترین كاتدا ئەم كتێبە وەربگێڕێت بۆ سەر زمانی كوردی و خەڵكی كوردستان بتوانن خوێنەری كتێبی سەحەر بن.
‎ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم كتێبە باس لە ژن دەكات، لە دووتوێی 142 لاپەڕەدا لە 12 چیرۆك پێكهاتوووە كە سەرجەمیان كێشە كۆمەڵایەتییەكان و دابونەریتی كۆمەڵگا دەخەنە ڕوو، چیرۆكەكان لە ڕاستییەوە وەرگیراون و بە زمانێكی ئەدەبی و سادە نووسراونەتەوە.
چۆمانی ئەوەشی خستە ڕوو، چیرۆكەكان زۆر لە شارە گەورەكانی توركیا ڕوویانداوە، بەڵام زۆر لە كوردییەوە نزیكن و زۆرێك لە ناوی كارەكتەرەكان كوردییە.
‎وەرگێڕی کتێبەکە ئاشكراشی كرد، سەڵاحەدین دەمیرتاش قوربانیی یەكەمی دەستی پاكتاوی نەژادیی كوردە لە كوردستانی سووریا، بەڵام قوربانییێكی لە پەل و پۆ كەوتو نییە بەڵكوو قوربانییێكە كە هەڵدەستێتەوە، چوونكە ئەو تا گەیشتوووەتە تەمەنی 18 ساڵی نەیزانیوە بە كوردی بدوێت، پاشان فێری زمانی كوردی بوووە، ئەمەش وەڵامی ئەوەیە كە دەوترێت سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ بە كوردی قسە ناكات یاخود بۆ ئەم كتێبەی بە كوردی نەنووسیوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، دەمیرتاش لە پارێزەرییەوە هاتۆتە ناو كایەی سیاسەتەوە و پاش تێپەڕینی ماوەیێكی كەم كاریگەرییێكی گەورەی دروست كرد، پاش ئەوەی لەسەر هەڵوێستی سیاسی زیندانی كرا، بەڵام هێشتا هەستاوەتەوە و بەردەوام بوووە و ڕۆحییەتێكی گەورەتری پێداوە.
‎چۆمانی وتی" سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت بۆچی لە كتێبەكاندا باس لە چەوساندنەوە و ڕووت كردنەوەی ژن دەكرێت، ئەم كتێبە كارەكتەرەكانی ژنانن، بەڵام پەیامەكەی بۆ پیاوانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment