بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار محەمەد حسێن ڕەجەبی لە دیداری شارەوانی سنەدا وتی: سەرەڕای هەموو پیلانگێڕی و ڕەش نیشاندانی دۆخەکە لە لایەن دوژمنانەوە، خەڵکی پارێزگای کوردستان لە هەموو بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا ئامادە بوونێکی پڕ مانایان هەیە.
ناوبراو درێژەی دا ڕەنگە خەڵک هەست بە خزمەتگوزارییەکانی هەندێک لە دامودەزگا حکوومیەکان نەکەن بەڵام خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی بۆ هەموو دیارە و هەمووان هەڵی دەسەنگێنن.
سەردار محەمەد حسێن ڕەجەبی فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای کوردستان جەختی کردەوە کە شاری سنە دەبێت لە هەموو بوارەکاندا بگاتە ئاستی فەرهەنگی خەڵکی دانیشتووی ئەو شارە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment