به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه تاقمێک له ژنه کورده‌کان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به فرۆشتنی چه‌ک له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه به تورکیا و پاڵپشتی کردنی ئه‌و وڵاته له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، نووسینگه‌ی حیزبی کۆنسێرڤاتیڤی ئه‌و وڵاته‌یان له له‌نده‌ن بۆ ماوه‌یێکی کورت داگیر کرد و دژ به‌و ڕه‌فتاره‌ی به‌ریتانیا دروشمیان گوته‌وه.
ناڕازییان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سه‌ربازیی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ تورکیا و ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی فرۆشتنی چه‌ک به ئه‌نقه‌ره ده‌که‌ن.
به‌پێی نووسراوی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا کاردانه‌وه‌یێکی گونجاوی به‌رانبه‌ر به هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین نه‌بوووه و ڕه‌نگه هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بێت تورکیا به‌رده‌وام کڕیارێکی سه‌ره‌کیی چه‌که له به‌ریتانیا.
تورکیا له ساڵی 2015وه بڕی 330 ملیۆن پۆند له قه‌باره‌ی گرێبه‌ستێکی 100 ملیۆن پۆندیدا چه‌ک و فڕۆکه‌ی جه‌نگیی له به‌ریتانیا کڕیوه.
جێرمی کۆربین سه‌رۆکی پارتی کرێکاری ئه‌و وڵاته له په‌یامێکدا داوای ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیای کردوووه ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به ئاساییی زانیوه که تورکیا له‌به‌ر نیگه‌رانیی خۆی به‌رانبه‌ر به سنووره‌کانی هێرش بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین بکات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی Canaryی به‌ریتانیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment