به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر که‌شوهه‌وا باراناوی و هه‌ور نه‌بێت ئه‌وا دانیشتوووانی سه‌ر زه‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جانیڤێریی ٢٠١٨ ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینن.
ساره نۆبل، توێژه‌ر له ئاژانسی گه‌ردوونی ناسا ده‌ڵێت: "له کاتی ئه‌م مانگ‌گیرانه‌دا ده‌توانین وێنه‌دانه‌وه‌ی هه‌ڵهاتنی خۆر و ڕۆژئاوابوون ببینین له‌سه‌ر ڕووی مانگ".
ناوبراو وتیشی: ئه‌م دیارده ده‌گمه‌نه کاتێک ڕوو ده‌دات که مانگ زۆر نزیک ده‌بێت له زه‌وییه‌وه، به ته‌واوه‌تی پڕ ده‌بێت، ده‌که‌وێته سه‌ر هێڵێکی ڕاست له‌گه‌ڵ زه‌وی و خۆردا به جۆرێک زه‌وی ده‌که‌وێته نێوانیانه‌وه و ڕێگر ده‌بێت له به‌رکه‌وتنی تیشکی خۆر به مانگ.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment