به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرین ڕه‌زا نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ئه‌رکی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه کاردانه‌وه‌ی توندی دژی تورکیا ببێت به بۆنه‌ی هێرش کردنی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باکووری عێراق.
ناوبراو ده‌شڵێت: عه‌بادی به‌رپرسیاره له تۆپباران کردنی ناوچه‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه که قوربانیی زۆری به تایبه‌ت له سلێمانی لێکه‌وتۆته‌وه.
ڕه‌زا ئاشکراشی کرد: ئێستا گوشاری زۆر دژ به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ وه‌ستاندنی هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باکووری عێراق ئه‌نجام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment