به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا که به میواندارێتیی ڕووسیا له شاری سۆچی به‌ڕێوه ده‌چێت پاش دواکه‌وتنێکی سێ کاتژمێری به فه‌رمی ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و دانیشتنه که گوتراوه نزیک به 1600 نوێنه‌ر له چین و توێژی جۆربه‌جۆری سووریاوه تێیدا به‌شدارن به وته‌دانی ئه‌لێکساندر لاڤرۆنتیڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ده‌ستی پێ‌کرد و پاش ئه‌ویش سێرگه‌ی لاڤرۆف په‌یامه‌که‌ی پووتنی خوێنده‌وه. پووتن له په‌یامه‌که‌یدا گوتبووی ئامانجی ئه‌م دانیشتنه تۆکمه کردنی یه‌کڕیزیی نێوان گه‌لی سووریایه و جه‌ختی کرده‌وه ته‌نها گه‌لی سووریا ده‌توانن له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و وڵاته بڕیار بده‌ن.
هۆی دواکه‌وتنی سێ کاتژمێریی کرانه‌وه‌ی کۆنگره‌که‌ش بایکۆت کردنی دانیشتنه‌که بوو له‌لایه‌ن گرووپێکی نوێنه‌ری به‌رهه‌ڵستکاری سووری که هاوپه‌یمانی تورکیا بوون ئه‌وه‌ش به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌کرانی ئه‌و مه‌رجانه‌ی خۆیان دایان‌نابوو. وێ ده‌چێت ئه‌و گرووپه ئێستاش له دانیشتنه‌که‌دا ئاماده نین به‌ڵام شاندی تورکی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و گرووپه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتوووه.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment