بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد جەواد زەریف لەو بارەیەوە لە تویتێکدا نووسیی: ماوەیێک پێش ئێستا ئەمریکییەکان مووشەکێکی ئیرانییان لەلایەن سعوودییەکانەوە پیشان دا و دەبێت پێیان بڵێین مووشەکێک کە لە ئاسماندا بە پاتریۆت تێکبشکێندرێت بە ساقی ناگاتە سەر زەوی.
ناوبراو زیادی کرد: هەر بەو بۆنەشەوە ئەم جارەیان پارچە مووشەکێکیان نمایش کرد بەڵام ئەو ئارمە ستاندەرەی ئێرانی پێوە بوو کە ئێمە لە سەر پاکێجی خواردەمەنیی دەدەین! دیسان هەوڵی خۆتان بدەن و بەڵگەمان لە سەر بتاشن.
شیاوی ئاماژەیە نیکی هایلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوووەکان لە ئێوارە خوانێکدا پارچە مووشەکێکی بۆ ترەمپ نمایش کرد و ئیدعای دەکرد ئێران بە ئەنساروڵڵای یەمەنی داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment