یاریزانانی مەهابادی لە کێبەرکێکانی وڵاتدا ئامادە دەبن

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- مێرمنداڵانی یاریزانی تۆپی پێی شاری مەهاباد بۆ یەکەم جار لە کێبەرکێکانی وڵاتدا ئامادە دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاری مەهاباد بۆ یەکەم جار لە بەشی توپی پێی تیرەی تەمەنی مێرمنداڵاندا لە کێبەرکێکانی وڵاتدا بەشدار دەبێت.

قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی پاڵەوانیی تۆپی پێی مێرمنداڵانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە میواندارێتیی مەهاباد کۆتایی پێهات.

لەو کێبەرکێیەدا تیمی مەعادنی سەلیمیی شاری مەهاباد بە دوو براوە و یەک دووڕاندن پلەی دووهەمی مسۆگەر کرد و مۆڵەتی بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی وڵاتدا وەرگرت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11038

Your Comment

You are replying to: .
captcha