بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاری مەهاباد بۆ یەکەم جار لە بەشی توپی پێی تیرەی تەمەنی مێرمنداڵاندا لە کێبەرکێکانی وڵاتدا بەشدار دەبێت.
قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی پاڵەوانیی تۆپی پێی مێرمنداڵانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە میواندارێتیی مەهاباد کۆتایی پێهات.
لەو کێبەرکێیەدا تیمی مەعادنی سەلیمیی شاری مەهاباد بە دوو براوە و یەک دووڕاندن پلەی دووهەمی مسۆگەر کرد و مۆڵەتی بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی وڵاتدا وەرگرت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment