به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سامر حسێنی به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی مه‌علوومه‌ی وتوووه: پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه کورده‌کان له هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه بۆ خورماتوو به‌رده‌وامه و تا ئێستا زیاتر له 2 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و شاره.
حسێنی جه‌ختی کرده‌وه: پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه کورده‌کان بۆ خورماتوو زۆر ئاسانه. شاندێک له‌لایه‌ن که‌تیبه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا بۆ تاوتوێ کردنی وردی ته‌زکه‌ره و هه‌ویه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه کوردانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه خورماتوو پێکهاتوووه و دۆخی ئه‌منیی شاره‌که‌ش جێگیره و مه‌ترسیی گرووپه تیرۆریستییه‌کان چاره‌سه‌ر بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment