ئه‌نجامی ستراتێژییه‌تی ئه‌مریکا له‌ سووریا ڕوون نییه‌

به‌شی جیهان- خاوه‌ن‌بیرانی پرسی کورد بڕوایان وایه‌ پاش پێکدادانی سه‌ربازیی نێوان تورکیا و کوردی سووریا ستراتێژیی نوێی ئه‌مریکا له‌ سووریا ئه‌نجامه‌که‌ی ناڕوونه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ شه‌ممه‌ی ڕابردوووه‌وه‌ شه‌ڕێکی جیدی له‌ نێوان دوو هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا واتا تورکیا که‌ ئه‌ندامی ناتۆیه‌ و کورده‌کانی سووریا له‌سه‌ر مکووڕ بوونی تورکیا و به‌ تیرۆریست زانینی ئه‌و هێزانه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌فرین ڕووی داوه‌. سوپای تورکیا هاوکات له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی خۆی به‌ره‌و عه‌فرین هێزی سوپای ئازادی سووریاشی له‌گه‌ڵه‌. له‌ لایێکی‌تره‌وه‌ عه‌فرینیش هێزی کوردیی ناسراو به‌ یه‌په‌گه‌ی تێدایه‌ که‌ به‌ وته‌ی فه‌رمانده‌کانی ژماره‌یان ده‌گاته‌ 50 هه‌زار که‌س به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌مارۆدراوی عه‌فرین نیین و سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. ئه‌و هێزانه‌ له‌لایه‌ن ڕاوێژکاره‌ ئه‌مریکییه‌کانه‌وه‌ مه‌شقی سه‌ربازییان پێکراوه‌ و واشنتۆن که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی بۆ دابین کردوون به‌ڵام ئه‌مریکا ده‌ڵێت عیلاقه‌ی به‌ هێزی کوردی نێو عه‌فرینه‌وه‌ نییه‌.

تورکیا ده‌شڵێت تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موو هێزی کوردمان له‌ ناوچه‌ی باکووری سووریا نه‌کردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ شه‌ڕی دژ به‌و هێزانه‌. هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی تورکیا پاش ڕاگه‌یاندنی ستراتێژیی نوێی ئه‌مریکا له‌ سووریا ڕووی دا که‌ به‌پێی ئه‌و ستراتێژییه‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕایان‌گه‌یاند مه‌شق به‌ 30 هه‌زار هێزی ناسراو به‌ هێزی پاسه‌وانی ئاسایشی سنوور ده‌که‌ن که‌ به‌شێکی هه‌ره‌گرینگیشی له‌ کورد پێک دێت و به‌و شێوازه‌ ده‌یهه‌وێت ناوچه‌که‌ سه‌قامگیر بکات و ئاسایشی بۆ بگیڕێته‌وه‌ که‌ هێزی سووریای دیموکراتیک له‌ بنده‌ست داعش ئازادی کردوون.

نۆوا بۆنسی شرۆڤه‌کارێکی ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران بڕوای وایه‌ له‌و ڕوووه‌وه‌ که‌ دوو هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا واتا تورکیا و کورده‌کانی سووریا له‌ نێو خاکی سووریا تێکهه‌ڵچوون ئێستا ئه‌نجامی ستراتێژیی ئه‌مریکا له‌ داهاتوودا ناڕوونه‌.

ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی وتوووه‌: ده‌بێت ئه‌مریکا بۆ مانه‌وه‌ی ستراتێژییه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ کوردیش و له‌گه‌ڵ تورکیاش هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی بپارێزێت هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش زۆر دژوار ده‌بێت.

گۆنۆڵ توێل به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی تورکیا له‌ ئه‌نیستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی واشنتۆن کێشه‌که‌ به‌ گه‌وره‌تر له‌وه‌ش ده‌بینێت چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو هێرشی تورکیا بۆ مه‌نبه‌ج چیتر کێشه‌که‌ ده‌کاته‌ قه‌یرانێکی دژوارتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به‌ ده‌ست کوردی سووریاوه‌یه‌ و هێزی ئه‌مریکیشی تێدایه‌.

ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ ده‌شڵێت: ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌ردۆغان له‌ هێرشی خۆی بۆ عه‌فرین به‌رژه‌وه‌ندیی نێوخۆیییه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ناچاره‌ شه‌ڕ به‌ره‌و مه‌نبه‌ج بکێشێت چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو سه‌رۆک کۆماری تورکیا پڕوپاگه‌نده‌ی زۆری بۆ ئه‌و هێرشه‌ کردوووه‌ و ناتوانێت لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌.

ناوبراو بڕواشی وایه‌ ئه‌مریکا بۆ مانه‌وه‌ له‌ سووریا پێویستی به‌ کورده‌. له‌ لایێکی‌تریشه‌وه‌ تورکیا هاوپه‌یمانێکی ناتۆی واشنتۆنه‌ هه‌ر بۆیه‌ش وێ ده‌چێت له‌ ئه‌نجامدا ناچار بێت یه‌ک له‌و دوو لایه‌نه‌ هه‌ڵبژێرێت.

به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا که‌ نه‌یویستوووه‌ ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت به‌ واشنتۆن پۆستی وتوووه‌: هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین له‌سه‌ر ئیتیفاقی نێوان تورکیا و ڕووسیا ئه‌نجام بوووه‌ و ڕووسیا پێشتر گڵۆپی سه‌وزی بۆ تورکیا هه‌ڵکردبوو به‌ڵام فه‌یسه‌ڵ ئیتانی کێشه‌ی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌مریکا له‌ لایێکی‌تره‌وه‌ ده‌بینێت.

ناوبراو بڕوای وایه‌ ئه‌مریکا بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچه‌ فراوانه‌ی له‌ کۆنتڕۆڵی کوردی سووریادایه‌ به‌ قه‌دری پێویست هێزی له‌و ناوچه‌یه‌دا نییه‌ ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ هه‌موو هێزه‌که‌ی له‌ ناوچه‌ی دوژمنی کورده‌کاندایه‌.

به‌ ڕای ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ی په‌یمانگای ئه‌نجومه‌نی ئه‌تلانتیک ناردنی 2 هه‌زار هێز له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا که‌ پانتایییه‌که‌ی یه‌کسانه‌ له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ری ویلایه‌تی ئیندیانای ئه‌مریکا ده‌یسه‌لمێنێت که‌ هاوکێشه‌ی سه‌ربازی بوونی نییه‌.

ناوبراو جه‌ختی کردۆته‌وه‌ هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین سه‌لماندی ئه‌مریکا دۆستێکی ئه‌وتۆی له‌ ناوچه‌که‌دا نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10982

Your Comment

You are replying to: .
captcha