ئەنجومەنی وەزیران یاسای سنوورنشینی و کۆڵبەری هەموار دەکات

بەشی کوردستان- جێگری ئابووریی پارێزگاری کوردستان دەڵێت چیتر خەڵکی سنوورنشینی ئەو پارێزگایە کۆڵبەری ناکەن و یاساکە پەسەند کراوە بۆ ئەوەی کۆڵبەرەکان چیتر ببنە پیلەوەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حسێن فیرووزی لەو بارەیەوە وتی سنوورنشینانی پارێزگای کوردستان لە سێ بازاڕچەی ملەخوردی سەوڵاوا خانمەشێخانی مەریوان و سەیرانبەندی بانە وەکوو پیلەوەر چالاکی دەنوێنن و لەو بوارەشدا بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ، سنورپارێزان، ڕێکخراوی پیشە و بازرگانی هاوکار دەبن و ئیدارەی قایمقامێتیی شارەکانیش چاودێریی دۆخەکە دەکەن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد چیتر کۆڵبەری نامێنێت و ئەو دانیشتوانی سنوور ئێستا سەرقاڵی کۆڵبەرین چیتر وەکوو پیلەوەر کار دەکەن.

فیرووزی زیادی کرد: ئەرکی قایمقامێتیی شارەکانە ئەوانەی ئەو پڕۆژەیە دەیانگرێتەوە بیانناسێنن و دانیشتوانی تا مەودای 20 کیلۆمەتریی سنوورەکان لەو یاسایە بەهرەمەند دەبن.

ناوبراو گوتیشی ئەرکی ڕێکخراوی پێشە و کانگا و بازرگانییە هەموو مانگێک بڕی 500 هەزار تمەن وەکوو داشکانی ڕسووماتی گومرگ بکاتە کارتی ئەلەکترۆنیی ئەو سنوورنشینانەی یاساکە دەیانگرێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10969

Your Comment

You are replying to: .
captcha