بەپێی هەواڵی کوردپرێس حسێن فیرووزی لەو بارەیەوە وتی سنوورنشینانی پارێزگای کوردستان لە سێ بازاڕچەی ملەخوردی سەوڵاوا خانمەشێخانی مەریوان و سەیرانبەندی بانە وەکوو پیلەوەر چالاکی دەنوێنن و لەو بوارەشدا بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ، سنورپارێزان، ڕێکخراوی پیشە و بازرگانی هاوکار دەبن و ئیدارەی قایمقامێتیی شارەکانیش چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
ناوبراو ئاشکراشی کرد چیتر کۆڵبەری نامێنێت و ئەو دانیشتوانی سنوور ئێستا سەرقاڵی کۆڵبەرین چیتر وەکوو پیلەوەر کار دەکەن.
فیرووزی زیادی کرد: ئەرکی قایمقامێتیی شارەکانە ئەوانەی ئەو پڕۆژەیە دەیانگرێتەوە بیانناسێنن و دانیشتوانی تا مەودای 20 کیلۆمەتریی سنوورەکان لەو یاسایە بەهرەمەند دەبن.
ناوبراو گوتیشی ئەرکی ڕێکخراوی پێشە و کانگا و بازرگانییە هەموو مانگێک بڕی 500 هەزار تمەن وەکوو داشکانی ڕسووماتی گومرگ بکاتە کارتی ئەلەکترۆنیی ئەو سنوورنشینانەی یاساکە دەیانگرێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment