بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەفتەنامەی ئینگلیزی زمانی ئەهرام ویکلی لەبارەی سیاسەتی سەرۆکی نوێی ئەمەریکاوە دەنووسێت: بایدن مەیلی بە پشتگیری لە هێزەکانی سووریای دیموکراتە و لە ساڵی 2003وە پەیوەندییێکی باشی لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی عێراق هەیە. بۆیەش چاوەڕوان دەکرێت کە پشتگیریێکی زیاتر هەم لە کوردەکانی عێراق و هەم لە کوردەکانی سووریا بکات.
ئەم گۆڤارەی ئاماژە بەمەش دەکات کە جۆ بایدن لەڕیزی ڕەخنەکران لە تورکیا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار و جەخت دەکاتەوە هەر بەم هۆکارەشەوە دەوڵەتی نوێی ئەمەریکا پشتگیری زیاتر لە کوردەکان دەکات.
لە درێژەدا هەفتەنامەی ئەهرام ویکلی دەنووسێت: لە دەوڵەتەکەی جۆ بایدن-دا کوردانی سووریا دڵنیا دەکرێنەوە کە پێچەوانی دەوڵەتی ترەمپ کورد پشتی چۆڵ ناکرێت لە ئەگەری هەر هێرشێکدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment