بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش بڵاو بوونوەی هەواڵێک سەبارەت بە گیان سپاردنی ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی بوومەلەرزەکەی کرماشان فەرمانداری هەورامانات ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.
مەنووچێهر نادری نوێنەری هەورامانات لە پەرلەمان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو بە هۆی سەرماوە چەند کەس لە ناوچە بوومەلەرزە لێکەوتووەکاندا ڕەقیان بردوەتەوە.
ئەکبەر سنجابی کاردانەوەی هەمبەر ئەو ئیدیعایە پیشان دا و وتی: ئەمڕۆ هەوالێک سەبارەت بە گیان سپاردنی ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی بوومەلەرزەکەی کرماشان بڵاو کرایەوە کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و ئێمە پشتڕاستی ناکەینەوە.
ناوبراو زیادی کرد: دۆخی پێڕاگەیشتن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزە هەندێک ناتەواویی هەیە بەڵام دۆخەکە تا ئەو ڕادەیە خراپ نییە کە کەس بە بۆنەی ڕەق بردنەوە گیانی لە دەست دابێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment