بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ١٤ گومانلێکراوی داعش دەستگیر کران کە لە نێویاندا کەسێک هەیە بە ناوی کیفاح بەشیر حسێن کە بە ناو ئەمیری تەندروستیی داعشە لەگەڵ دوو کەسی دیکەش کە ناویان لە لیستی سووری داواکراوندایە لە تورکیا. لە کۆی ١٤ گومانلێکراوەکە ١٣ کەسیان بە فەرمانی دادگا دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکان دەست کەوتوون، لە سەر زانیاری ھەواڵگری لە بارەی تێپەڕبوونی گرووپێکی داعش لە سووریاوە بۆ تورکیا کە لە نێویاندا سەرکردەیێکی ڕێکخراوەکە بوونی هەیە و بە رێگەی پەکەکە/کەجەکە و پەیەدە/یەپەگە ھاتووون، تیمەکانی ھۆبەی ھەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئورفا و تیمەکانی دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیر کردنی گومانلێکراوەکان دەستپێکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٢ کەس لەگەڵ دوو کەس کە ھاوکار بوون بۆ تێپەڕبوونیان بۆ تورکیا، دەستگیر کران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە حەوت لە گومانلێکراوەکان جەزائری و دوویان سووری، دووی دیکەیان عێراقی، یەکێکیان ھۆڵەندی، یەکێکی دیکەیان مەغریبی، یەکێکیشیان بەریتانی و ئەوەی دیکەشیان میسری-ن.
گومانلێکراوە عێراقییەکە بە ناوی کیفاح بەشیر حسێن لە وەرگرتنی گوتە لێی، دانی بەوە ناوە کە بە ناو ئەمیری تەندروستیی داعشە.
کیفاح بەشیر حسێن لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە پزیشکی پسپۆرە لە نەخۆشییەکانی رۆماتۆلۆجی و ڕاشیگەیاند لە ٢٠٠٤ لە عێراق یەکێک بوووە لە دامەزرێنەرانی گرووپی تەوحید و جیھاد و دواتر لە نێو ئەلقاعیدە درێژەی بە چالاکییەکانی داوە و یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
ھاوکات کیفاح بەشیر حسێن دانی بەوە نا کە بە ناوی ئەمیری تەندروستی داعشە و ئاشکراشی کرد کە تا ئێستا شەش تا حەوت ئەمیری دیکە لە نێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا ھەیە.
سهرچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment