ئەو ڕاکێتەی لە ریحانلی کەوت لە عەفرینەوە نەهاوێژرابوو

بەشی تورکیا- نوێنەری پارتی کۆماری خوازی گەل ڕایگەیاند: YPG ڕۆڵێکی لە هاویشتی ئەو ڕاکێتەدا کە لە ریحانلی کەوت نەبووە و ئەو هێرشە لە نێو خاکی تورکیاوە ئەنجام دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند مەولوود دودو نوێنەری ختای سەربە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (CHP) ئیدیعای کردوووە کە ئەو ڕاکێتەی کە لە ریحانلی کەوتووە لە عەفرینەوە نەهاوێژراوە.

ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی لێکەوتنی ڕاکێتێکەوە لە شاری ریحانلی یەک کەس کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون، بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێن YPG بەرپرسی ئەو هێرشەیە، بەڵام هێزەکانی پاراستنی گەل ڕەتیان کردووەتەوە.

مەولوود دودو دەڵێت: لە تاوتوێکاندا دەرکەوتووە ئەو ڕاکێتانە لانی زۆر 12 کیلۆمەتر دەبڕن لە حالێکدا شوێنی لێکەوتنی ڕاکێتەکان تا کانتۆنی عەفرین زیاتر لە 12 کیلۆمەترە.

دودو پاش دیدار لەگەڵ قایمەقام و سەرۆکی پۆلیسی ریحانلی وتی: گومانێک نییە کە ئەو ڕاکێتانە لە لایەن گرووپێکی تیرۆریستییەوە هاوێژراون، بەڵام لە خاکی سووریاوە نا، بەڵکوو لە دەڤەری ریحانلیەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10826

Your Comment

You are replying to: .
captcha