كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغان ده‌ستی پێكرد

بەشی تورکیا- لە چوارەمین ڕۆژی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغان بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوارەمین ڕۆژی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە کۆشکی سەرۆک کۆماریدا ده‌ستی پێكرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 12:01ی نیوه‌ڕۆ له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌داخراوی به‌ڕووی مێدیاكاندا ئەنجام درا و ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا جگەلە ئەردۆغان، بیناڵی یێڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا، خلووسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و نوورەدین جانیکلی وەزیری بەرگریی تورا لەو کۆبوونەوەدا بەشدارییان کردووە تا یەبارەت بە دەرەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی عەفرین و داهاتووی ئەو هێرشە ڕاوێژکاری بکەن.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10819

Your Comment

You are replying to: .
captcha