قه‌ته‌ر پاڵپشتیی خۆی له‌ هێرشی سوپای تورکیا بۆ کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند

به‌شی سووریا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر هێرشی تورکیا بۆ کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی به‌ کارێکی مه‌شرووع زانی و پاڵپشتی لێ کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر پاڵپشتی کرد له‌ هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری ڕۆژئاوای سووریا و ئه‌وه‌ی به‌ کارێک بۆ دابین کردنی ئاسایش زانی.

لۆلۆه‌ خاتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تیی ئه‌و وڵاته‌، وتی: "ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی تورکیا به‌پێی مافی به‌ره‌ڤانیی مه‌شرووعی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ ڕێزدانان بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی سووریا دژی YPG/PKK و داعش له‌ عه‌فرین ئه‌نجام ده‌بێت و ئێمه‌ش پاڵپشتی لێده‌که‌ین."

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ تورکیا و هاوپه‌یمانانی بۆ مه‌شرووع نیشان دانی هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌که‌یان ئیدعا ده‌که‌ن له‌ عه‌فرین دژی YPG و داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ YPG هه‌موو ناوچه‌کانی باکووری سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتیان له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد کردوووه‌ و کاریگه‌رترین هێز له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بوووه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر زیادی کرد: "مافی به‌ره‌ڤانی له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مه‌شرووعه‌. خاکی تورکیا له‌ لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ری. ئێمه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی خۆمان له‌م کاره‌ی ئه‌نقه‌ره‌ پشتیوانی ده‌که‌ین. ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر به‌ته‌واوی دڵنیایه‌ که‌ تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییانی سڤیل و یه‌کڕیزیی سووریا هه‌وڵ ده‌دات. ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون به‌پێی مافی به‌ره‌ڤانیی مه‌شرووعی نێوده‌وڵه‌تی، به‌پێی بڕیارنامه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم 1624 (2005)، 2170 (2014) و 2178 (2014) ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ماده‌ی 51ی مانیفێستی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌ ڕێزگرتن له‌ یه‌کپارچه‌ییی سووریا ئه‌نجام ده‌بێت."

قه‌ته‌ر به‌ بۆنه‌ی پاڵپشتی له‌ تیرۆریزم، به‌تایبه‌ت پاڵپشتی له‌ داعش له‌ لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌مارۆ دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10817

Your Comment

You are replying to: .
captcha