به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له گفتوگۆیێکی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به بابه‌تی به‌شداریی هێزه چه‌کداره‌کان له هه‌ڵبژاردن و کاریگه‌ری له سه‌ر ڕه‌وته‌که‌ی نیگه‌رانن.
حه‌دیسی له وڵامدانه‌وه به به‌شداریی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له سه‌ر به‌شداری نه‌کردنی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌ندامی پێکهاته‌ی ئه‌منیی عێراق و ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی له چالاکییه سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی کرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق، به‌شداریی حیزبه‌کانی خاوه‌ن لقی سه‌ربازی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه.
حه‌دیسی سه‌باره‌ت به چه‌کدانانی هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌کان که بڕیاره له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له هه‌ڵبژاردن ئیئتیلاف بکه‌ن، زیادی کرد: ده‌بێ له ڕه‌وتی چه‌کدانانی له نێوان هێزه چه‌کداره‌کان که له کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵن و یاسا و ڕێسا سه‌ربازییه‌کان ڕچاو ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی که چه‌ک هه‌ڵده‌گرن و له ژێر چاودێریی به‌غدا نین، جیاوازی ببێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment