به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کێتیی ئێزدییه‌کان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سوپای تورکیا شوێنه پیرۆزه‌کانی عه‌فرین ده‌کاته ئامانج. ئه‌و کۆمکاره داوا له کورده‌کان و کۆمه‌ڵگای ئێزدییه‌کان ده‌کات له به‌رانبه‌ر تورکیا بوه‌ستنه‌وه.
کۆمکاری ئێزدییه‌کان به‌یاننامه‌یێک بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: شوێنێکی پیرۆزی ئێزدییه‌کان له چیای پراسی له ناوچه‌ی قستل جنۆی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانانییه‌وه له ناو براوه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: "جارێکی دیکه خه‌ڵکی ئێزدی ده‌کوژرێن و شوێنه پیرۆزه‌کانیان له‌ناو ده‌برێت. حکوومه‌تی تورکیا داخی خۆی به سه‌ر کورده‌کاندا ده‌ڕژێت و هێرش ده‌کاته سه‌ر عه‌فرین."
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕه‌خنه له بێده‌نگیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گیراوه و هاتوووه: "حکوومه‌تی تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر عه‌فرین و شوێنه پیرۆزه‌کانی ئێمه خاپوور ده‌کات. ئێمه داوا له هه‌موو لایه‌نگرانی دیموکراسی ده‌که‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه کۆتایی به بێده‌نگیی خۆیان بهێنن. بێده‌نگی به مانای شه‌راکه‌ت له‌و تاوانه‌یه."
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment