هێرشی ئه‌ردۆ‌غان بۆ عه‌فرین هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌یه‌

به‌شی جیهان- مایکل ڕووبین به‌رپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن ده‌ڵێت: تورکیا به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر عه‌فرین تووشی هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌ بوووه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌ کۆتاییدا شکست بخوات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایکل ڕووبین به‌رپرسێکی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا و کارناسی پرسی کورده‌کان له‌ په‌یمانگه‌ی ئه‌مریکه‌ن ئینته‌رپرایز سه‌باره‌ت به‌ هێرشی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا بۆ ناوچه‌کانی‌ ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له‌ باکووری سووریا له‌وان کانتۆنی عه‌فرین بۆ که‌ناڵی سی.ئێن.بی.سیی وت: تورکیا به‌ هه‌مانگیی ڕووسیاوه‌ هێرشی کردۆته‌ سه‌ر عه‌فرین به‌ڵام هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی جووڵه‌ی تورکیا به‌ره‌و سووریا ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌بێ ناتۆ ئه‌و کاره‌ی کردوووه‌.

ناوبراو پێی وایه‌ هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ کاره‌که‌ی هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌ بوووه‌ مومکینه‌ ببێته‌ هۆی شکستی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌. ناوبراو هۆکاری ئه‌و کاره‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی تورکیا بۆ ده‌رکردنی هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی پاش کووده‌تای بێ ئاکامی 2016 ده‌زانێت.

ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی وایه‌ ئه‌ردۆغان گرفتاری توقله‌ی پێداهه‌لگوتن بوووه‌ و ڕه‌نگه‌ ئاگادار نه‌بێت که‌ له‌ ڕاستیدا هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ییی پێویستیان نییه‌. ته‌نانه‌ت مومکینیشه‌ هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین ببێته‌ هۆی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ شاره‌کانی تورکیا و دیکه‌ی ناوچه‌کان له‌وان شوێنه‌ گشتییه‌کان. تورکیا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاوه‌ها کارهایێک زۆر نه‌گونجاو کاری کردوووه‌.

ڕبکا ڕباریچ وته‌بێژێکی پێنتاگۆن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین به‌و که‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ی وتوه‌ ئێمه‌ له‌ نیگه‌رانییه ڕه‌واکانی تورکیا له‌ باره‌ی په‌که‌که‌وه‌ تێده‌گه‌ین به‌ڵام ئه‌مریکا هیچ پاڵپشتییێکی له‌ په‌که‌که‌ نه‌کردوووه‌. ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین ته‌نگژه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه‌ و ته‌رکیز بکه‌نه‌ سه‌ر ئامانجی هاوبه‌شیان که‌ شکستی داعشه‌.

مایکل ڕووبین له‌ باره‌ی هۆکاری ته‌رکیزی تورکیا له‌ سه‌ر هێرش کردنه‌ سه‌ر هاوپه‌یمانانی کوردی ئه‌مریکا له‌ سووریا وتی: ده‌وڵه‌تی تورکیا بڵێسه‌ی ئاگری تووڕه‌یی هه‌ستیارییه‌ دژه‌ ئه‌مریکییه‌کان زیاد ده‌کات و ئه‌وه‌ش ئامێرێکه‌ که‌ ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی به‌ قازانج زانیوه‌. ناوبراو له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری داخراوه‌بوونی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجه‌رلیکی تورکیا له‌ ڕووی فڕۆکه‌ ئه‌مریکییه‌کانه‌وه‌ وتی: ئه‌مریکا چیتر به‌ستراو به‌و بنکه‌یه‌ نییه‌. ئه‌و وڵاته‌ ئێستا ته‌رکیزی کردۆته‌ سه‌ر ڕۆژئاوای ڕۆمانی. واشنتۆن هه‌موو هێلکه‌کانی ناخاته‌ سه‌وه‌ته‌یێکه‌وه‌.

ئێستیڤن کۆک کارناسی سه‌ربازییش داخراوه‌ بوونی ئینجه‌رلیک زۆر به‌گرینگ نازانێت چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو ئێستا هه‌ساره‌ی داعش خه‌ریکه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ناو ده‌چێت و ئه‌و بنکه‌یه‌ چیتر وه‌کوو ڕابردوو گرینگی زۆری نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10807

Your Comment

You are replying to: .
captcha