ناوچه‌ی ئازادی مه‌ریوان و بانه‌ جیا ده‌کرێنه‌وه‌

به‌شی ئێران- مه‌نسوور مورادی ده‌ڵێت: کوتله‌ی ئابووری په‌سه‌ندی کردوووه‌ که‌ هه‌ریه‌که‌ و له‌ ناوچه‌ ئازاده‌کانی بانه‌ و مه‌ریوان به‌ شێوازی جیا جیا دیراسه‌ بکرێن و بۆ په‌سه‌ندکرانی بنێردرێته‌ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی په‌رله‌مان.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: له‌ دانیشتنی کوتله‌ی ئابووریی په‌رله‌مان که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2ی ڕێبه‌ندان به‌ڕێوه‌ چوو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ په‌سه‌ند کرا که‌ ناوچه‌ی ئازادی مه‌ریوان و بانه‌ به‌ شێوازی جیا جیا له‌ ده‌سته‌ و کوتله‌ تایبه‌ته‌کاندا تاوتوێ بکرێت و پاشان بنێردرێته‌ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: به‌ گوێره‌ی ڕای کۆمیسیۆنی ئابووری ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ هه‌ریه‌که‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌بێت و به‌ شێوازی جیا جیا ئیداره‌ ده‌کرێن.

مورادی ئاماژه‌ی به‌ توانای شاری مه‌ریوان بۆ پێکهێنانی ناوچه‌ی ئازاد و بازرگانی کرد و گوتی: سنووری فه‌رمیی باشماخ سێهه‌م سنووری وشکانیی هه‌نارده‌کردنی وڵاته‌ و ئێستاش به‌نیازین ژێرخانی پێویست به‌ تایبه‌ت جاده‌ و شارۆچکه‌ی پیشه‌یی ئاماده‌ بکه‌ین و ده‌فرایه‌تیی ده‌ریاچه‌ی زرێباریش به‌کار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ ناوچه‌ی ئازاد دابین بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10803

Your Comment

You are replying to: .
captcha