شاندێکی ئه‌مریکی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی عه‌فرین له‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌

به‌شی تورکیا- شاندێکی‌ دیپلۆماتیی ئه‌مریکی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی تورکیا له‌سه‌ر پرسه‌ ئه‌منییه‌کان و هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ ئه‌نقه‌ره‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندێکی باڵای ئه‌مریکا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عه‌فرین و هاوکارییه‌کانی دوو وڵات‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نقه‌ره‌.

ئه‌و گرووپه‌ له‌گه‌ڵ شاندێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و شاندێکی سه‌ربازیی ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.

سه‌رۆکایه‌تیی شاندی ئه‌مریکی له‌ ئه‌ستۆی جاناتان کۆهن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌رۆکایه‌تیی شاندی تورکیا له‌ ئه‌ستۆی ئه‌حمه‌د موختار گۆڤه‌ن ده‌بێت.

ڕۆژی ڕابردوو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند: له‌ لیژنه‌ی ڕه‌وانه‌کراوی ئه‌مریکا بۆ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ندێک به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگریش هه‌ن و ڕاسپارده‌ییی ئه‌وان دانووستان له‌سه‌ر پرسه‌ ئه‌منییه‌کان به‌ تایبه‌ت ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10797

Your Comment

You are replying to: .
captcha