به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دکتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری کورد له‌باره‌ی ڕۆڵی ئێران بۆ چاره کردنی پرسه‌کانی نێوخۆی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئێران وڵاتێکی گرنگی ناوچه‌که‌یه و ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ده‌توانێ کێشه‌کانی نێوان عێراق و ھه‌رێمی کوردستان چاره بکات چوونکه ئێران له ھه‌موو وڵاتێک زیاتر ھێژمۆنیی به سه‌ر عێراقدا ده‌شکێت و پێشتریش شه‌مخانی ئاماده‌ییی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاندبوو تا کێشه‌کانی ھه‌رێم و به‌غدا چاره بکرێن.
ناوبراو وتیشی: من پێم وایه ته‌نھا وڵات که بتوانێ کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا چاره بکات ئێرانه چوونکه به‌غدا گوێڕایه‌ڵی تارانه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو شاندێکی ھه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بوووه‌وه و دواتر بۆ تاوتوێ کردنی پرسگه‌لێک سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانی کرد و له‌وێش ژماره‌یێک دیداری گرنگ به‌ڕێوه چوون له‌باره‌ی چاره کردنی پرسه‌کانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا و باش کردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ھه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment