به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ئه‌نجامی به‌شداری كردنی له كێبڕكێی جیهانی هونه‌ری هاوچه‌رخ وێنه‌گرێكی كوردی شاری مه‌ریوان به ناوی "ڕه‌حیمی‌نیا " وه‌كوو 26ه‌مین هونه‌رمه‌ندی باشترینی جیهان بۆ ساڵی 2018 ده‌ستنیشان كرا .
له‌م پێشبركێیه‌دا كه 16 هه‌زار هونه‌رمه‌ند له هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌ورووپا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقیا، ئه‌مریكا، سترالیا و ئاسیا تێیدا به‌شدار بوون، له ماوه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا لێژنه‌ی داوه‌رانی به‌شی جیهانی هونه‌رمه‌ند "ڕه‌حیمی‌نیا"یان وه‌كوو هونه‌رمه‌ندی جیهانی ساڵ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 10 هه‌زار پۆند ناساند.
كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده زیاتر په‌یوه‌ندی هه‌بوووه به كۆچ و په‌نابه‌ری و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كۆچبه‌ران ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment