حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی تورکیا بۆ عەفرین ئیدانە ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانی پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا باسی هێرشەکەی تورکیا بۆ عەفرینی کردوووە و بێ ئەوەی ئیدانەی ئەو هێرشە بکات داوای لە تورکیا کردوووە خەڵکی سڤیل نەکرێنە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم په‌یوه‌ست به‌ دۆخی عه‌فرین تەنها بە نیگرانی دەربڕین کاردانەوەی بوو و داوای كرد "كێشه‌كان دوور له‌ توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن، هاووڵاتییانی سڤیل له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییانه‌دا نه‌كرێنه‌ ئامانج".

هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم "داوای كرد هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن و كێشه‌كان دوور له‌ توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن، هاووڵاتییانی سڤیل له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیانه‌دا نه‌كرێنه‌ ئامانج".

پێشتریش ژمارەیێک لە کەسایەتییە حیزبییەکان وەکوو مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یۆسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان کاردانەوەیان بەرانبەر بە هێرشی تورکیا بۆ عەفرین پیشان دابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10791

Your Comment

You are replying to: .
captcha