کوردپرێس:
٣١ پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان نامەیێکیان ئاڕاستەی دادگای پێداهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان کرد و لە نامەکەشدا رایانگەیاندوە، سزادانی ئەو پێنج دەستگیرکراوە لهگهڵ بنەما دەستورییەکان و بنهماكانی مافی مرۆڤ و ئامانجهكانی راپهڕینی بههاری ساڵی ١٩٩١ی خهڵكی كوردستان بۆ ئازادی و ئازادی رادهربڕینو كاری سیاسی یهكناگرێتهوه.
ئەو پەرلەمانتارانە باسیان لەوەش کرد، ههڵهی یاسایی له تۆمهتباركردنیاندا هەیە وهاوکات، ستهملێكراوی پڕۆسهی دادوهرین،چاوهڕوانی ههڵوێست و بڕیارو كاری دادوهرانهی دادگای پێداهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستانن، ئهوهش لهپێناو گێڕانهوهی ماف بۆ مافخوراوان و پارێزگاریكردن له پڕهنسیپه گشتییهكانی ئازادی و مافی مرۆڤ له كوردستان و بهرپاكردنی دادگهریی.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ دادگای تاوانی ههولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند، ئەوەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەى رای گشتی و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەبڕیارێکی نادادپەروەرانەی دەزانن.
ناوی پەرلەمانتارەکان:
1- عەبدولستار مەجید
2- لوقمان وەردی
3- عەلی حەمەساڵح
4- کازم فاروق
5- ئەبوبەکر هەڵەدنی
6- سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
7- هاوڕێ مەلا ستار
8- شایان عەسکەری
9- عەباس فەتاح
10- سەرچنار ئەحمەد
11- شیرین ئەمین
12- مژدە مەحمود موحەممەد
13- عوسمان کانی کوردەیی
14- رۆژان شەهید حەمەڕەش
15- کاروان گەزنەیی
16- سەلمە فاتیح
17- شیرین یونس
18- سیپان سالم ئامێدی
19- کاوە عەبدولقادر
20- شنۆ شەهید ئەشقی
21- هەڵز ئەحمەد موحەممەد
22- زکری زێباری
23- هەژان شەهید حەسەن کوێستانی
24- دابان موحەممەد
25- ئاشنا عەبدوڵڵا قادر
26- ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان
27- موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی
28- هەورامان گەچێنەیی
29- جەلال موحەممەد ئەمین
30- بەدریە ئیسماعیل مەحمود
31- عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی
Your Comment