هونه‌رمه‌ندێکی مه‌هابادی له‌ سی و سێهه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی فه‌جردا خه‌ڵات ده‌کرێت

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- لیژنه‌ی داوه‌رانی خه‌ڵاتی "باربود"ی سی و سێهه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی فه‌جر "شه‌هباز شاهین پوور" هونه‌رمه‌ندی مه‌هابادییان خه‌ڵات کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش فستیڤاڵه‌که‌ خه‌ڵات کراوانی خه‌ڵاتی "باربود" له‌ به‌شه‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا ناسێندران.

له‌ به‌شی پاپ، کلاسیک، ئێرانیی بێ که‌لیمه‌، ئێرانیی به‌ گۆرانییه‌وه‌، ئێرانیی سه‌رده‌م و دیکه‌ی به‌شه‌کاندا هونه‌رمه‌ندانی ناسراو خه‌ڵات کران و له‌وانه‌ش شه‌هباز شاهین پوور به‌ بۆنه‌ی دانانی ئه‌لبۆمی "مێخه‌ک به‌ند" له‌ به‌شی مۆسیقای ناوچه‌ییدا خه‌ڵات کرا.

ئه‌لبۆمی "مێخه‌ک به‌ند" هه‌شت کۆپله‌ مۆسیقای فولکلۆری ناوچه‌ی موکریان له‌ خۆ ده‌گرێت که‌ له‌ سه‌ر ئه‌رکی کۆمپانیای "سروه‌ ته‌مووره‌" دانراوه‌ که‌ مامۆستا عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆمپانیایایه‌یه‌.

مێخه‌ک به‌ند یه‌که‌م به‌رهه‌می شۆڕش مه‌حموودییه‌ له‌ ماوه‌ی 4 ساڵدا شه‌هباز شاهین پوور دایڕێژاوه‌ و مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌ فه‌رمی له‌ مه‌هاباد په‌ر‌ده‌ی له‌ سه‌ر لابرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10757

Your Comment

You are replying to: .
captcha