بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیگمار گابریەل وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە کاردانەوە بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لە باکووری سووریا دەڵێت: ئێمە بە نیگەرانییەوە چاوەدێری ڕووداوەکانی باکووری سووریا بووین. پێکدادانی سەربازیی نێوان کوردەکان و تورکیا مەترسیدارە و دیاریش نییە ئەو مەترسییە چەندە دەتوانێ بێت.
زیاتر وتیشی: هەم تورکیا و هەم کوردەکانی سووریا زۆریان هەوڵ داوە داعش نەمێنێت. ئێستاکە پێویستە بۆ ئاشتی لە سووریادا هەوڵ بدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا جەختی لەوەش کردەوە سووریا لە ئێستادا تەنیا پێویستی بە شەڕ نییە و دەبێ هەمووان بۆ جێگیر کردنی سەقام و ئاسایش لەو وڵاتە هەوڵ بدەن.
سەرچاوە: هەواڵدەریی سپووتنیک
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment