بەغدا بۆ پێکهێنانی هێزە کوردەکانی سووریا هاوکاریی هاوپەیمانانی نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گەیاندنی زانیاریی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: ئەو وەزارەتخانەیە سەبارەت بە هێزە نوێەکانی کوردەکانی سووریا کە لە سنووری تورکیا پێکهاتوون هیچ هاوکارییێکی لەگەڵ هاوپەیمانان نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەحسین خەفاجی لە گفتوگۆ لەگەڵ بەشی عەرەبیی هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا زیادی کرد: تاکوو ئێستا بەغدا بۆ پێکهێنانی هێزە کوردەکانی سووریا هاوکاریی هاوپەیمانانی نەکردووە، ئەگەر ئەو هاوکارییە پێویست بێت ئەو وەزارتەخانەیە لەگەڵ هاوپەیمانان گفتوگۆ دەکات.

خەفاجی جەختی کردەوە: وەزارەتی بەرگریی عێراق تەنها سەبارەت بە لە ناوبردنی داعش لەگەڵ هاوپەیماناندا هاوکاری دەکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10617

Your Comment

You are replying to: .
captcha