به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە ماوەی ڕابردوودا ئەمرکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرجام ڕەفتاری دژبە یەکی زۆری نواندوووە و لە دوایین ڕەفتاریشیدا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندوووە ئێستا لە بەرجام ناچنە دەرەوە بەڵام هاوکات سزای نوێی بە سەر چەند کەسایەتی و کۆمپانیای ئێرانی‌دا سەپاندوووە و ئەوەش ڕەفتارە دژبە یەکەکانی ترەمپ و دەوڵەتی ئەمریکا زەقتر دەکاتەوە.
ئه‌مریکا پێی وایه که‌م و کورتی له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا هه‌یه و تره‌مپ ١٢٠ ڕۆژی وه‌ک دوایین مۆڵه‌ت داناوه تا ئه‌و که‌م و کورتییانه چاره‌سه‌ر بکرێن و ڕێککه‌وتنه‌که هه‌موار بکرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا سه‌رله‌نوێ سزاکان به سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێته‌وه که ئه‌وه‌ش به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که دێت.
لە لایێکی دیکەشەوە نیکی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان جه‌ختی کردۆته‌وه که نابێت وڵاته‌که‌ی له ڕێککه‌وتنه‌که پاشه‌کشێ بکات.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که له خودی نێو کۆمارییه‌کانی ئه‌مریکادا ڕاوبۆچوونی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنه‌که و به‌شێکیان به توندی به‌رگری له پابه‌ند بوونی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن له‌سه‌ری هه‌ر بۆیه سه‌رۆکی ئه‌مریکا نایه‌وێت بڕیارێکی تاکڕه‌و بدات و پێویستی به کۆده‌نگی هه‌یه.
له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌شدا، ئێران له ڕێى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یه‌وه هه‌ر گۆڕانکارییێکى له ڕێککه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که له ئێستا و داهاتوودا ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "ڕێگا ناده‌ن ئه‌و پرسه به هیچ بابهتێکىتر ببه‌سترێته‌وه".
له کۆی وڵاتانی ٥+١یش ته‌نیا ئه‌مریکا باس له کشانه‌وه له ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که ده‌کات و تره‌مپ له ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه لانیکه‌م وڵاتێکیتری ئه‌و گرووپه به کشانه‌وه له ڕێککه‌وتنه‌که متمانه پێ بکات.
له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ش چاودێران پێشبینی ده‌که‌ن له دوای ئه‌و مۆڵه‌ته ١٢٠ ڕۆژییه‌ی که تره‌مپ بۆ ئێرانی داناوه هه‌ر وه‌ک لایه‌نێکی ڕێککه‌وتنه‌که بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش که ده‌یکات فشار خستنه سه‌ر تارانه.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی 12ی جانیڤێری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بڕیارێکدا سزای ئابوریی سەر چەند کەسایەتی و کۆمپانیای نوێی ئێرانیی ڕاگەیاندبوو و ئەوەش ڕەفتاری دژبەیەکی ئەمریکا لە سەر بەرجام و ڕێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتانی 5 کۆ یەک لەگەڵ ئێران دەسەلمێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment