بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەسعوود حەیدەر ئەندامی کۆمیسیۆنی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق لەو بارەیەوە وتی حیزبە سوننەکان و قەبارە سیاسییەکانی کوردستان هەوڵ دەدەن نەهێڵن لە دانیشتنی داهاتووی پەڕلەماندا کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت تاوتوێی بودجەی 2018ی عێراق بکرێت.
ناوبراو گوتیشی ئەهلی سوننە 12 تێبینییان لە سەر ڕەشنووسی بودجە هەیە کە گرینگترینیان ئەوەی هیچ بڕە پارەیێک بۆ ناوچە ئازادکراوەکان تەرخان نەکراوە.
ناوبراو زیادی کرد: کوردکانیش 19 تێبینییان لە سەر ئەو ڕەشنووسە هەیە کە گرینگترینیان کەم کردنەوە پشکی بودجەی هەرێمە لە 17 لە سەد بۆ 12 لەسەد.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment