بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراویکدا نووسینگەی بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم بڵاوی کردەوە: "لەدیدارێکی مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و چەتۆ ساڵح سەعید بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچوو، دوا قۆناغەکانی بەنێودەولەتی کردنی مەرزی سەیران بەن تاوتوێ کران".
ئاماژە بەوەش کراوە: "بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی سەیران بەن ڕەزامەندیی فەرمیی لە حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عیراق و کۆماری ئیسلامی بۆ وەرگیراوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، مەهدی شووشتری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی لە سلێمانی خۆشحاڵیی خۆی و وەفدی یاوەری دەربڕی بۆ سازدانی دیدارەکە و ستایشی هەوڵەکانی بڕیکاری ناوخۆی هەرێمیشی کرد بۆ هەنگاوەکانی لەوەوبەری کە ناویەتی بۆ چارەسەرکردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان مەرزەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی.
ئەوەش هاتووە، لەتەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوە کرداریەکان کرا بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی سەیران و تەئکیدیش کرا لەڕێی بەنێودەولەتی کردنی مەرزی سەیران بەن دەتوانرێت هەلی كار بۆ خەڵكێكی زۆر لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە ناوچەکە قۆناغێکی دیکە بۆ پێشەوە ببرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment