بەپێی هەواڵی کوردپرێس راوێژكار لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤ گۆڵدستین له‌و باره‌يه‌وه راي­گه‌ياند، "چاوه‌ڕوانین رۆژی هه‌ینی بڕیاره‌كه بده‌ین. مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه به‌رده‌وامه".
ناوبراو گوتيشى: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێكس تیله‌رسن و وه‌زیری به‌رگری، جێمس ماتیس كۆ ده‌بێته‌وه".
رۆژی هه‌ینیی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی AP رایگه‌یاندبوو "رێككه‌وتنه‌كه یان چاك ده‌كه‌ین یانیش هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه".
رێككه‌وتنى ناڤۆكیی نێوان ئێران و وڵاتانى پێنج (رووسيا، چين، فه‌ره‌نسا، به‌ريتانيا، ئه‌مريكا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا له مانگى ته‌مموزى 2015 له برۆكسل واژوو كرا و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ئێران ده‌ستبه‌ردارى بەشێک لە پڕۆسەی پيتاندنى يۆرانيۆم ده‌بێت و له به‌رامبه‌ريشدا پێويسته وڵاتانى خۆرئاوا گه‌مارۆ دارايى و ئابوورييه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرن.
ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینی بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون و بەردەوام نه‌بوونی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كه له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment