کوردپرێس: سەرچاوەیێک لە هێزەکانی سووریای دیمورکات (هەسەدە )کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ دەنگی ئەمەریکای وتووە ئەو دەستگیرکراوانەی داعش لە ڕێگای دەروازەی سنووری تلکۆچەرەوە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی بەغدا کراون.
بە پێی سەرچاوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر حکوومەتی عێراقی ڕێگەی نەداوە کەسوکاری ئەو چەکدارانە کە لە کەمپی هۆلن بگەڕێنەوە بۆ عێراق ، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە 100 چەکداری داعش کە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە دەسگیرکرابوون ڕادەستی عێراق کراون.
جێگای ئاماژەیە، کە نزیکەی 11 هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی هەسەدەن کە هەتا ئێستا نەخراونەتە بەردەم دادگا، ئەو چەکدارانە هاووڵاتی نزیکەی 54 وڵاتی جیاوازن و بە پێی ڕاپۆرتان زۆربەیان هاووڵاتیانی عێراقی و سووریایین.
لە هەمانکاتیشدا نزیکەی 70 هەزار ئەندامی خێزانی ئەو چەکدارانە لە کەمپی هۆل نیشتەجێ کراون کە ئەوانیش زۆربەیان سووریایی و عێراقین.
چاودێران لەو بڕوایەدان زۆربەی وڵاتان ئامادەنین ئەو هاووڵاتیانەی خۆیان وەربگرنەوە کە چووبوونە نێو داعشەوە و لە گرتووخانەکانی باکووری سووریادان.
دلبرین خەلۆ چاودێری سیاسی دەڵێت بڕیاری ئەم ڕادەستکردنەی چەکدارەکانی داعشی عێراقی پاش ئەوە بووە کە هاوپەیمانان فشارێکی زۆریان کردۆتە سەر حکوومەتی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی ئەوان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment