به‌غدا دۆڕاوی گفتوگۆ نه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا مکووڕ بێت له‌سه‌ر گفتوگۆ نه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، گه‌وره‌ترین دۆڕاو ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید مه‌مۆزینی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ڕای گشتیی جیهان پاڵپشتی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌کات و زلهێزانی جیهانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر به‌غدا.

ناوبراو گوتیشی: ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ گفتوگۆ نه‌کردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وا دۆڕای گه‌وره‌ی یارییه‌که‌ ده‌بێت که‌ بریتییه‌ له‌ پاڵپشتیی وڵاتانی زلهێز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌ دۆخی عێراق به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا.

مه‌مۆزینی زیادی کرد: هه‌ولێر ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات به‌ڵام مژاری هه‌ڵبژاردن بۆته‌ له‌مپه‌ڕ بۆ ده‌ست پێکردنی ئه‌و گفتوگۆیه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو؛ گفتوگۆکان نابێت له‌لایه‌ن حیزبی دژبه‌ر یان هاوڕای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌نجام ببێت به‌ڵکوو پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی فه‌رمی که‌ نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه‌ ئه‌و گفتوگۆیه‌ ئه‌نجام بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10296

Your Comment

You are replying to: .
captcha