تورکیا دڵخۆشە به‌وەی ڕۆژئاوا پشت لە کوردی سووریا بکات

به‌شی جیهان- تورکیا هیواداره‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌و وڵاته‌ که‌ هاوپه‌یمانی ناتۆیە له‌ سه‌رووی کورده‌کانی سووری دابنێت که‌ تورکیا ئه‌وان به‌ دوژمنی خۆی ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یمانگه‌ی فیکره‌ له‌ یادداشتێکدا نووسیی: تورکیا هیشتاکه‌ هیواداره‌ به‌و شێوه‌ی که‌ ڕۆژئاوا له‌ پرسی ڕیفراندۆمدا پاڵپشتیی له‌ کورده‌کانی عێراقی نه‌کرد پاڵپشتی کردنیان له‌ کورده‌کانی سووریاش درێژه‌ی نابێت.

ئه‌نقه‌ره‌ هیواداره‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ کاتی چاوه‌ڕوان کراو کورده‌کانی سووریا که‌ ده‌سه‌ڵاتی ئابووری، سیاسی و عه‌سگه‌ریی به‌رته‌سکیان هه‌یه‌ هه‌ڵنه‌بژێرن و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ تورکیا که‌ ئه‌ندامێکی به‌هێزی ناتۆوه‌ وه‌کوو هاوپه‌یمانی سه‌رتر هه‌ڵبژێرن.

به‌ نووسینی ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌، تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ پێداویستییه‌کانی تورکیا زیاتر به‌ ڕوانگه‌ی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ به‌رابه‌ری ده‌کات چوونکه‌ هه‌روه‌ها که‌ ئه‌مریکا پێشتر ڕای‌گه‌یاندبوو په‌یوه‌ندیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا (YPG) کاتی و تاکتیکییه‌ له‌ حاڵێکدا که‌ په‌یوه‌ندیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ستراتێژیک و پته‌وه‌.

یۆسف شێخوو نووسه‌ری یادداشته‌که‌ پێی وایه‌ ئه‌مریکا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان دوور بگرن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ته‌نگژه‌یێکی زیاتر. سه‌ره‌ڕای پاڵپشتیی ئه‌مریکا له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا هه‌مبه‌ر پرسی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌نقه‌ره‌ پاڵپشتیی واشنتۆن له‌ کورده‌کانی سووریا به‌ سوودی خۆی ده‌زانێت و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ڕای ئه‌مریکا بگۆڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10290

Your Comment

You are replying to: .
captcha