نه‌وبه‌خت: له‌ ساڵی داهاتوودا یه‌ک میلیۆن و 33 هه‌زار هه‌لی کار ده‌ڕه‌خسێندرێت

به‌شی ئێران- سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ ده‌ڵێت: له‌ ساڵی 1397دا 327 هه‌زار و 700 میلیارد تمه‌ن گوژمه‌ ته‌رخان دراوه‌ که‌ به‌و بودجه‌یه‌ یه‌ک میلیۆن و 33 هه‌زار هه‌لی کار ده‌ڕه‌خسێندرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی به‌فرانبار محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت له‌ کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌لی کار و به‌رهه‌مهێنان له‌ بودجه‌ی 1397 که‌ له‌ ڕێکخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، ڕای‌گه‌یاند: ساڵی پار سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ بوو که‌ 17 هه‌زار و 900 میلیارد تمه‌ن قه‌رزی بانکی به‌ 24 هه‌زار یه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی بچووک و مامناوه‌ند بدات.

وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی کرده‌وه‌: کاری دووهه‌می ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی خه‌زێنه‌ بڕی 42 هه‌زار میلیارد تمه‌ن به‌ پڕۆژه‌ ئاوه‌دانکارییه‌کان ته‌رخان درا.

نه‌وبه‌خت وتیشی: به‌ گشتی ساڵی پار پڕۆسه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌سه‌دا 7.1 گه‌شه‌ی سه‌ند و بۆ یه‌که‌مین جار گه‌شه‌ی ئابووریی ئێمه‌ 2 ڕه‌قه‌می بوو.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ساڵی داهاتووش ئه‌م سیاسه‌تانه‌ به‌ شێوه‌ی پێشکه‌وتوو جێبه‌جێ ده‌کرێن.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10287

Your Comment

You are replying to: .
captcha