ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر پێکهێنانی ئیئتیلافی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر جۆره‌ ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌و حیزبه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ لیستێکی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌هاب به‌ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"ی وتوووه‌: هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان پارتی و یه‌کێتی بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان له‌ یه‌ک لیستی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پارتی و یه‌کێتی ئیئتیلافی داهاتوو و ئیئتیلافه‌کانی پێش له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی دوو حیزب له‌ لیستێکی هه‌ڵبژاردن خراوه‌ته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ به‌ڵام ڕێککه‌وتنێک له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10285

Your Comment

You are replying to: .
captcha